بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەسغەر دەریایی بە ئاماژە بە بەڕیوەچوونی هەژدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە ڕۆژانی 3 تا 7ی خەزەلوەری ئەمساڵ بە هاوکاریی و هاوبەشیی ئیدارەی گشتیی هونەرگەلی نمایشی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، پارێزگاریی کوردستان، فەرمانداری، ئیدارات و شارەوانیی شاری مەریوان، وتی: بانگەوازی ئەم خولەی فێستیڤاڵ لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم حەوتەدا بڵاو دەبێتەوە و بەرهەمەکان دەبێ لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و بەشی تایبەتیدا بەرهەم هاتبێتن.
ناوبراو هەروەها لە دانانی فاتح بادپەروا بە بەرپرسی بەڕیوەبەریی هەژدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان هەواڵی دا و وتیشی: تەرکیزی سەرەکیی ئەم خولە لە سەر هیوابەخشی و شادیی کۆمەڵایەتی وەک کەڵکەڵە سەرەکییەکانی کۆمەڵگای ئەوڕۆیی دەبێت کە بڕیارە بە بەهرەوەرگرتن لە زمانی هونەرمەندانەی شانۆی سەرشەقام، پەیوەندییەکی نوێ لە نێوان خەڵک، هونەر و چەمکەکانی ژیان ساز بدرێت.
Your Comment